AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٢ ١١:٣٩

بۆ یەکەم جار

نەشتەرگەرییەکی زۆر پێشکەوتووی دڵ لە کوردستان ئەنجام درا

نەشتەرگەرییەکی زۆر پێشکەوتووی دڵ لە کوردستان ئەنجام درا

یەکەم نەشتەرگەری چاکردنەوەی دەرکەی تریکۆسپید لە کوردستان بە هەوڵی گرووپی پزیشکی ناوەندی دڵی شەهید بروجردی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ئەنجام درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی پزیشکی نەشتەرگەری دڵی ناوەندی شەهید بروجردی ، بە ڕێنوێنی دکتۆر سەهەند ئەبریشەمی سەروو لێزانی نەشتەرگەری دڵ، لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا، یەکەم نەشتەرگەری چاکردنەوەی دەرکەی تریکۆسپیدی لە پارێزگای کوردستان بۆ خاتوونێکی 52 ساڵان ئەنجام دا.

لە ئەو نەشتەرگەرییەدا ، نەخۆشەکە خاتوونێکی 52 ساڵان بوو کە نەشتەرگەری گۆڕینی دەرکەی میتراڵ و چاکردنەوەی دەرکەی سەلتی بۆ ئەنجام درا.

News ID 50133

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha